رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەوڵی دزەکردنە ناو یەمەن لە ڕێگەی ئامێرەکانی "ستارلینک" بۆ مەبەستی سیخوڕی دەدات

راگەیەندرا کە دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر ئامێر و کەرەستەی وێستگەی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی "ستارلینک" گیراوە کە بە قاچاخ هێنراونەتە ناو یەمەن و دەوترێت بۆ چالاکیی سیخوڕی و هەواڵگری بەکارهێنراون.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، کاربەدەستانی یەمەن بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم ئامێرانە لە عەدەن مۆڵەتی حکوومەتیان پێدراوە، ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری کۆماری یەمەنە. هەروەها باس لەوە دەکەن کە ئەم ئامێرانە لە ڕێگەی فرۆشگاکانی پارێزگا داگیرکراوەکانەوە دابەش دەکرێن و هەوڵ دەدرێت بە قاچاخ بخرێنە ناوچە ئازادکراوەکان.
بەگوێرەی بەیاننامەیەک لەسەر ئەو بابەتە، ئەو ئامێرانەی باسیان لێوە دەکرێت، مەبەست لێی خزمەتکردنی هەواڵگری ئەمریکا و ئیسرائیل بووە و لە چالاکیی دوژمنکارانەدا بەکاربهێنرێت کە یەمەن دەکەنە ئامانج.
دەسەڵاتداران جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم ئامێرە قەدەغەکراوانە لەلایەن دوژمنەوە بۆ مەبەستی سیخوڕی بەکاردەهێنرێن و هۆشدارییاندا لەوەی هەرکەسێک خاوەنی ئەو ئامێرانە دەبێت دەستبەجێ تەسلیمی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری یەمەن بکات، ئەگەرنا ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە. جەخت لەوە کراوە کە هەڵگرتنی ئەو ئامێرانە لە ڕووی یاساییەوە بە سیخوڕی دادەنرێت و سزای توندی لەگەڵدایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٣٥ کەس کە ١٠٦یان منداڵن.
گەنجێک لەکاتی هەوڵدان بۆ بەرگریکردن لە ماڵەکەی لە شارۆچکەی دوما لەلایەن چەتەکانی جولەکەکانەوە کوژرا. ژمارەی ئەو شەهیدانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی هێرشی چەتەکانی جولەکەکانەوە کوژراون بۆ ١٠ شەهید بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی سوودان ڕاگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەک زیاتر لە ٢ هەزار حالەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆماڕ کرا و ٥٠ کەس مردن.